Muhammed Bilal Kenasari,Mohammed Baqi Hussein
17 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 20 کانوونی دووەم 2018
واشنتۆن - AA
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، هیزه‌ر ناوێرت: "هه‌موو ئه‌و چالاكییانه‌ی له‌گه‌ڵ هێزی سووریای دیموكرات ئه‌نجاممانداوه، په‌یوه‌ندییان به كاروباری ناوخۆی سووریاوه هه‌یه".
هیزه‌ر ناوێرت له میانی كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیی رۆژانه‌یدا، له‌باره‌ی سووریاوه روونكردنه‌وه‌ی دا.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، هیزه‌ر ناوێرت له‌باره‌ی روونكردنه‌وه‌كانی توركیا سه‌باره‌ت به تیرۆریستانی په‌یه‌ده/په‌كه‌كه، گوتی: "توركیا هاوپه‌یمانێكی گرنگ و به نرخی ناتۆیه".
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا دووپاتیكرده‌وه، ئامانجی ئه‌مریكا له سووریا له‌ناوبردنی رێكخراوی تیرۆرستیی داعشه و گوتی: "هه‌موو ئه‌و چالاكییانه‌ی له‌گه‌ڵ هێزی سووریای دیموكرات ئه‌نجاممانداوه، په‌یوه‌ندییان به كاروباری ناوخۆی سووریاوه هه‌یه".
ناوبراو هه‌روه‌ها ئاشكرای كرد، ئه‌مڕۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، رێكس تیله‌رسن كه به مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له لووتكه‌ی ئاسایش و سه‌قامگیری له نیمچه دوورگه‌ی كۆریا له كه‌نه‌دایه، له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو كۆده‌بێته‌وه.