Şerife Çetin,Hemın Othman Mohammed
03 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 04 ئاب 2017
برۆكسل - AA
سكرتێری گشتیی ناتۆ، یەنس ستۆلتنبێرگ ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشه‌ی كرد كه له شاری قه‌نده‌هار باشووری ئه‌فغانستان كرایه سه‌ر كاروانێكی ناتۆ.
یەنس ستۆلتنبێرگ له بەیاننامەیەکدا رایگه‌یاند "به توندی ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشه ده‌كه‌م كه دوێنێ كرایه سه‌ر كاروانێكی ناتۆ له شاری قه‌نده‌هاری ئه‌فغانستان و، به هۆیه‌وه دوو سه‌ربازی ئه‌مریكا بوونه قوربانیی".
یەنس ستۆلتنبێرگ باسی له‌وه كرد كه له‌و هێرشه‌دا چوار سه‌ربازی دیكه برینداربوون و، هاوكات سه‌ره‌خۆشی له خێزانی سه‌ربازه كوژراوه‌كان كرد و، هیوای شیفای بهپهلهشیی بۆ برینداره‌كان خواست.