ناتانیاهو فەرمانیدا بە توندترین شێوە هێرش بکرێتە سەر کەرتی غەززە
Quds
قودس - AA
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بنیامین ناتانیاهو سەرەڕای ئاگربەست لە کەرتی غەززە، فەرمانیدا بە توندترین شێوە هێرش بکرێتە بۆ سەر کەرتەکە.
بە پێی ڕاگەیاندراوێکی ئۆفیسی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاهو دوای ڕاوێژی ئەمنی، بڕیاری دا بە سەرلەنوێ دەستپێکردنەوەی هێرشەکانی بۆ سەر غەززە.
لە ڕاگەیاندراوەکەی نووسینگەی ناتانیاهودا هاتووە کە، سەرۆکوەزیران سەرەڕای ئاگربەست لە کەرتی غەززە، فەرمانیدا بە توندترین شێوەی هێرش بکرێتە بۆ سەر کەرتەکە.
بە پێی میدیای ئیسرائیلی، سوپای وڵاتەکەیان دەستی بە هێرشی ئاسمانی بۆ سەر دەروازەی ڕەفەح لە باشووری کەرتی غەززە کردووە.
بانگەشەی ئەوە دەکرێت کە لە نزیک دەروازەکە تەقە لە سەربازانی سوپای ئیسرائیل کراوە.
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بنیامین ناتانیاهو بزووتنەوەی حەماس'ی بە پێشێلکردنی ئاگربەست تۆمەتبار کردووە.
