جيهان

تێکهەڵچوون لە نێوان پۆلیسی ئیتاڵیا و خۆپیشاندەرانی لایەنگری فەڵەستین

Barış Seçkin  | 25.10.2025 - نوێکردنەوە : 25.10.2025
تێکهەڵچوون لە نێوان پۆلیسی ئیتاڵیا و خۆپیشاندەرانی لایەنگری فەڵەستین

Roma

ڕۆما - AA

لە ڕۆما'ی پایتەختی ئیتاڵیا، هێزەکانی پۆلیس بە دار و ئاوی قەتیسکراو، ڕووبەڕووی ئەو خۆپیشاندەرانە بوونەوە کە بۆ لایەنگری لە دۆزی فەڵەستین گردببوونەوە.

ژمارەیەکی زۆر لە لایەنگرانی فەڵەستین، لە گۆڕەپانی سەرەکی ڕۆما کۆبوونەوە و بە مەبەستی پشتیوانی لە غەززە، دروشمی "کۆمەڵکوژی لە غەززە بوەستێنن"یان گوتەوە.

خۆپیشاندەران هەروەها لافیتەیەکیان هەڵواسیبوو کە لەسەری نووسرابوو، "زایۆنیزم بۆ جیهان هەڕەشەیە و باڵیۆزی ئیسرائیل لە ئیتاڵیا دەربکەن".

لە میانی خۆپیشاندانەکەدا تێکهەڵچوون لە نێوان پۆلیس و خۆپیشاندەران دروست بوو و پۆلیس بە دار و ئاوی قەتیسکراو ڕووبەڕوویان بوویەوە.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın