Esat Fırat,Ramal Abdullah Mahmood
04 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 05 ئاب 2019
قودس – AA
سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاهو داوای له سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا، بۆریس جۆنسن كرد "هه‌ڵوێستی توند به‌رامبه‌ر ئێران بنوێنێت".
نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل رایگه‌یاند، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاهو له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی نوێی به‌ریتانیا، بۆریس جۆنسن داوای لێكردووه "هه‌ڵوێستی توند به‌رامبه‌ر ئێران بنوێنێت".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه كه ناتانیاهو و جۆنسن گه‌یشتوون به رێككه‌وتن بۆ پێشخستنی هه‌ماهه‌نگییه‌كانی ئیسرائیل و به‌ریتانیا له بواری ئابووری و داهێناندا.