Mehmet Şah Yılmaz
06 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 07 کانوونی دووەم 2022
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا رایگەیاند کە وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ ئەنجامداوە.
بەپێی بەیاننامەیەک کە لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی تورکیاوە بڵاوکراوەتەوە، باس لەوە کراوە کە مەولود چاوشئۆغڵو و سیرگی لاڤرۆڤ پەیوەندییە دووقۆڵییەکان، کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ناتۆ-رووسیا (١٢ کانوونی دووەم ساز دەکرێت)، پێشهاتەکانی کازاخستان، بۆسنیا و هەرزەگۆڤینا و قەوقاز-یان تاوتوێ کردووە.