Abdullah Shukur
25 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 26 ئادار 2019
ئەنقەرە - AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو لەبارەی بڕیاری ئەمریکا پەیوەست بە بەرزاییەکانی جۆلان رایگەیاند کە ئەمریکا جارێکی دیکە یاساکانی نێودەوڵەتی پێشێڵکردووە و ئەم بڕیارە ھەرگیز شەرعییەت بە داگیرکاری ئیسرائیل نادات.
چاوشئۆغڵو لە هەژمارى تایبەتى خۆى لە تۆڕى کۆمەڵایەتى تویتەر کاردانەوەى بەرامبەر واژووکردنى بڕیارنامەی سەروەری ئیسرائیل بەسەر بەرزاییەکانى جۆلان لەلایەن ئەمریکا نیشاندا.
مەولود چاوشئۆغڵو لەمباریەوە رایگەیاند کە "ئەمریکا جارێکی دیکە یاساکانی نێودەوڵەتی پێشێڵکردووە و ئەم بڕیارە ھەرگیز شەرعییەت بە داگیرکاری ئیسرائیل نادات. بە پێچەوانەوە، رێگرى لە هەوڵەکانى ئاشتى لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست دەکا و گرژى لە ناوچەکەدا زیاتر دەکات".