Zana Natık Kerem
07 کانوونی دووەم 2025•نوێکردنەوە: 08 کانوونی دووەم 2025
ھەولێر ــ AA
سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان-عێراق، مەسرور بارزانی و وەزیری دەرەوەی تورکیا، ھاکان فیدان برەودان بە پەیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان و تورکیا، دوایین پەرەسەندنەکانی بارودۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.
نووسینگەی ڕۆژنامەوانیی سەرۆکوەزیرانی ھەرێم لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە مەسرور بارزانی لە چوارچێوەی سەردانە فەرمییەکەیدا بۆ تورکیا لە ئەنقەرە لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا، ھاکان فیدان کۆبووەتەوە.
ڕاشیگەیاندووە کە لە کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ کراوە لەبارەی برەودان بە پەیوەندییەکانی ھەرێم و تورکیا، هەروەها دوایین پەرەسەندنەکانی بارودۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە.
ئەمڕۆ سێشەممە، مەسرور بارزانی بە مەبەستی تاوتوێکردنی دۆخی ناوچەكە لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا، بەسەردانێکی فەرمی گەیشتە ئەنقەرە.
بە پێی ئەو زانیارییەی دەست ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتووە، ھەر ئەمڕۆ کاتژمێر دووی نیوەڕۆ، سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە کۆشکی سەرۆکایەتی کۆمار، پێشوازی لە مەسرور بارزانی دەکات.