Awad Rjoob
04 ئادار 2025•نوێکردنەوە: 05 ئادار 2025
ڕامەڵڵا ــ AA
سەرۆکی فەڵەستین، مەحمود عەباس ڕایگەیاند کە کەرتی غەززە بەشێکی دانەبڕاوە لە دەوڵەتی فەلەستین و ئاماژەی بەوەشدا کە چەندین پلانی پێویست دانراون بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوازرییە سەرەکییەکان بەو ئاوارە فەڵەستینییانەی کە گەڕاونەتەوە سەر ماڵوحاڵی خۆیان لە کەرتی غەززە.
ئاژانسی ھەواڵیی فەرمی فەڵەستین "WAFA"، بڵاوی کردەوە کە مەحمود عەباس لە قاھیرە چاوی بە سەرکۆماری عێراق، عەبدولـلەتیف ڕەشید کەوتووە.
ڕاشیگەیاندووە کە لە دیدارەکەدا، دوایین پێشھاتەکانی دۆخی فەڵەستین تاوتوێ کراوە.
ئاماژەی بەوەشداوە کە لە دیدارەکەدا، مەحمود عەباس گوتوویەتی: "کەرتی غەززە بەشێکی دانەبڕاوە لە خاکی دەوڵەتی فەڵەستین".
ئەوەشی خستووەتەڕوو کە لە میانی دیدارەکەدا، مەحمود عەباس ئاماژەی بەوەداوە کە چەندین پلانی پێویست دانراون بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوازرییە سەرەکییەکان بەو ئاوارە فەڵەستینییانەی کە گەڕاونەتەوە سەر ماڵوحاڵی خۆیان لە کەرتی غەززە.