Umur Koçak Semiz,Rewa Mahmut Hasan
12 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 13 حوزەیران 2017
واشنتۆن - AA
هاوسەری سەرۆکی ئەمریکا مێلانیا ترەمپ دوای ٥ مانگ چووە کۆشکی سپی.
مێلانیا ترەمپ لە تۆڕی کۆمەڵاتی و لەهەژماری خۆی نوسیوێتی "بەجۆشم بۆ بەسەربردنی کات لە نێو ماڵە تازەکەماندا" و هاوکات وێنەیەکی لەپەنجەرەی ژووری سووری کۆشکی سپیەوە بڵاو کردۆتەوە.
خانمی یەکەم، لەگەڵ کوڕە ١١ ساڵانەکەیدا بەناوی بارۆن تا پشووی هاوینەی خوێندن لەنیویۆرک مایەوە لە تاوەری ترەمپ.
لە ٢٠ی کانونی دووهەمدا ترەمپ وەک سەرۆکی ئەمریکا دەستبەکاربوو، بەڵام هاوسەرەکەی نەیگواستبوویەوە ناو کۆشکی سپی، ئەمەش لەیانە ئەمریکییەکانەوە ببووە مایەی رەخنە.