Kuwait
کوێت - AA
میری قەتەر، تەمیم بن حەمەد ئالسانی سبەی دووشەممە سەردانی کوێت دەکات.
ئاژانسی هەواڵی فەرمی کوێت بڵاوی کردووەتەوە، کە تەمیم بن حەمەد بە سەرۆکایەتی شاندێکی وڵاتەکەی سبەی دووشەممە بە سەردانێک دەگاتە کوێت.
بەپێی ئاژانسەکە سەردانەکە بەمەبەستی پیرۆزباییە لە میری کوێت، سەباح ئەحمەد جابر سەباح بەبۆنەی مانگی رەمەزانی پیرۆز.
ساڵی رابردووش لە مانگی رەمەزاندا میری قەتەر سەردانی کوێتی کرد.
نێردەی میری کوێت و وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە، سەباح خالد حەمەد سەباح مانگی رابردوو نامەیەکی میری وڵاتەکەی گەیاندە میری قەتەر.
کوێت هەموو هەوڵێکی خستووەتە گەڕ بۆ نێوندگیری بەمەبەستی کۆتاییهێنان بە قەیەرانی نێوان قەتەر و هەر یەک لە سعوودیە، ئیمارات، بەحرێن و میسر.
پێنجی حوزەیرانی رابردوو، هەر یەک لە سعوودیە، ئیمارات، بەحرێن و میسر پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانیان لەگەڵ قەتەر بچراند و بەتۆمەتی پاڵپشتی بۆ تیرۆر، گەمارۆی ئابوورییان خستە سەر دۆحە.