İsmet Karakaş
30 ئەیلوول 2024•نوێکردنەوە: 01 تشرینی یەکەم 2024
ئەنقەرە - AA
دەزگای هەواڵگریی نیشتمانی تورکیا (میت) لە ئۆپەراسیۆنێکدا بەناو بەرپرسێکی ڕێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە/کەجەکە لوقمان ئیسماعیل کە بە ناوی خوازیاری "شیار موختار" چالاکی تیروریستی هەبوو، لە باکووری عێراق لە چالاکی خست.
بە پێی ئەو زانیارییەی کە لە سەرچاوە ئەمنییەکانەوە دەست کەوتووە، دەزگای هەواڵگری نیشتمانی تورکیا دەستنیشانی کردووە کە لوقمان ئیسماعیل'ی بەڕەگەز سووریایی لە باکووری عێراقە.
شیار موختار کە ٣٠ ساڵە تێکەڵ بە چالاکییەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە بووە، لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە چالاکی خرا.
- پلاندارێژەری هێرشە تیرۆریستییەکانی شرنەخ و ئادانا بوو
تیرۆریست لوقمان ئیسماعیل کە پەروەردەکارێکی دەستی سەردەستەی ڕێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە عەبدوڵڵا ئۆجەلان بووە، لە ساڵانی ١٩٩٦ تا ٢٠٠٤ لە تورکیا چالاکی چەکدارانەی هەبووە و دواتر لە ساڵی ٢٠٠٤دا گەڕاوەتەوە بۆ کەمپەکانی پەروەردەیی سەر بە ڕێکخراوی تیرۆریستی جوداخواز لە ناوچەی زاپ.
ئەو تیرۆریستە، لە شرنەخ بەشدار بووە لەو ڕووداوانەی کە بە "ڕووداوەکانی خەندەق" لە ناو ڕای گشتیدا ناسراون و دژی هێزە ئەمنییەکان پلانی هێرشی داڕشتووە و هەروەها لە ساڵی ٢٠١٩شدا فەرماندەری هێرشێکی تیرۆریستی بووە بۆ سەر دوو ئۆتۆمبێل لە شارۆچکەی سەیهان لە ئادانا.