Ihvan Radoykov
14 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 14 شوبات 2021
سۆفیا - AA
سەرۆکایەتی كاروباری فەتوای موسڵمانانی کۆماری بولگاریا، سەرکۆنەی شەھیدکردنی ئەو ١٣ ھاووڵاتییە تورکەی كرد لەلایەن تیرۆریستانەوە لە ناوچەی گاره لە باکووری عێراق و رایگەیاند لە ناخەوە ھاوخەمی گەلی تورکیاین.
لەو راگهیهنراوهی کە لەلایهن سەرۆکایەتی كاروباری فەتواوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژه بهوهكراوه "بە توندی سەرکۆنەی کوشتنی بێ ویژدانەی ئەو ١٣ ھاووڵاتییە دهكهین کە لەلایەن رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکەوە رفێندرابوون لە ناوچەی گاره لە باکووری عێراق. جارێکی دیکە پەکەکە رووی راستەقینەی خۆی دەرخست. شوێنی برا شەھیدەکانمان بەھەشت بێت".
راگهیهنراوهكه جەختی لەوەکردووهتهوە کە تورکیا دەیان ساڵە بەرەنگاری ھەموو جۆرە تیرۆرێک دهبێتهوه و تێیدا ھاتووە: "نزا لە خوای گەورە دەکەین، رەگی پەکەکە و سەرجەم رێکخراوە تیرۆریستییەکان وشک بکات. لە ناخەوە ھاوخەمی خۆمان بۆ ئازاری خەڵکی تورکیا دەردەبڕین".