Ihvan Radoykov
09 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 09 ئاب 2020
سۆفيا - AA
ئەو ئاگرەى كە لە باشوورى رۆژهەڵاتى بولگاريا لە ناوچەكانى هاسكۆى و هارمانڵى كەوتووەتەوە و نهتوانراوه كۆنترۆڵبكرێت لە گوندى ماتۆچيناى سەر سنوورى توركيا نزيكبووەتەوە.
بەڕێوەبەرى گشتيى ئاگركوژێنەوە له ناوچەكە نيكۆلاى نيكۆلۆڤ، لە راگهیهنراوێكدا كه بڵاویكردووهتهوه، رایگهیاندووه: "ئەو دوو ئاگرە گەورەيەى كە سێ رۆژە لە ناوچەى هاسكۆى بەردەوامن، يەكيانگرت. بۆ ئەوەى رێگە له گيانلەدەستدان بگرین رهنگه چەند گوندێك چۆڵبكرێت. دۆخى كارەساتى سروشتى لە ناوچەكانى هاسكۆى و سڤيلەنگراند راگەيەنرا".
جگە لە تيمەكانى ئاگركوژێنەوە، سوپا و خۆبەخشان لە خەڵكى ناوچەكە لە ناوچەكانى ديكەشەوە تيمى ئاگركوژێنەوە و ئۆتۆمبيل نێردراوە بۆ كوژاندنەوەى ئاگرەكە.
ئەوەش راگەيەنرا كە وەزارەتى بەرگريى بولگاريا لە رێگەى ئۆتۆمبيلى سەربازیى و هێليكۆپتەرەوە هەوڵى كوژاندنەوەى مهترسیدارترین ناوچەكان كه ئهگرهكه گرتوونییهتییهوه، دەدات.
بەرپرسان ئاشكرایانكرد كە بە هۆى رەشەبا و بهرزیی پلەكانى گەرماوە ئاگرەكە بەبەردەوامى ئاراستەى دەگۆڕێت و جهختیان لهوهكردهوه، شەو بڕيار لەسەر چۆڵكردنى گوندەكانى ماتۆچينا، ڤارنيك، فليپۆڤۆ و چەند گوندێكى ديكەى نزيك لە سنوورى توركيا دەدەن.