01 شوبات 2020•نوێکردنەوە: 04 شوبات 2020
ئیستانبوڵ - AA
سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی فه‌ڵه‌ستین، مه‌حموود عه‌باس ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه پلانی به‌ناو ئاشتیی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ-ی ره‌تكردووه‌ته‌وه كه به ''رێككه‌وتنی سه‌ده'' ناوسراوه، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه جیدیكه ئه‌مریكا وڵاتێكی دۆست نییه بۆ فه‌ڵه‌ستین.
له گوتارێكیدا كه له كۆبوونه‌وه‌ی كۆمكاری عه‌ره‌بی له قاهیره‌ی پایته‌ختی میسیر پێشكه‌شی كرد، مه‌حموود عه‌باس رایگه‌یاند ''پلانی رێككه‌وتنی سه‌ده‌ی تره‌مپ ره‌تده‌كه‌مه‌وه. وه‌ك كه‌سێكی فرۆشیار یان وازهێنه‌ری قودس ناچمه مێژووه‌وه''.
عه‌باس باسی له‌وه كرد كه له ساڵی ١٩٨٨ه‌وه دانیان به ئیسرائیل‌دا ناوه، له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌یشدا سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووتری ئه‌و وڵاته، ئیسحاق رابین رێكخراوی رزگاری فه‌ڵه‌ستینی وه‌ك نوێنه‌ری شه‌رعی فه‌ڵه‌ستین په‌سه‌ند كرد و، رایگه‌یاند ''جیدیكه ئه‌مریكا وڵاتێكی دۆست نییه بۆ فه‌ڵه‌ستین. كۆبوونهوهشم له‌گه‌ڵ تره‌مپ ره‌تكرده‌وه''.