Ramal Abdullah Mahmood
22 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 23 نیسان 2017
جێگری سەرۆکی ئەمریکا، مایک پێنس ئاماژەی بەوە دا کە کۆریای باکوور بووەتە هەڕەشەی مەترسیدار لەسەر ئاشتی و ئاسایشی زەریای مەنگ، رایگەیاند: "لەگەڵ هاوپەیمانانمان لە ناوچەکە و چین هەوڵدەدەین لەسەر رژێم گوشاری دیپلۆماسی و ئابووری دروست بکەین".
پێنس لەمیانی سەردانە سێ رۆژییەکەی بۆ ئوسترالیا، لە یەکەم رۆژی سەردانەکەیدا لە کۆشکی ئادمیراڵت لە سیدنی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئوسترالیا مالکۆڵم ترونبوڵ کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوە دووقۆڵییەکەدا مژاری سەرەکی هەڕەشەکانی چەکی ناوەکی کۆریای باکوور تاوتوێ کرا.
پێنس لە لێدوانێکیدا کۆریای باکووری بە هەڕەشەی مەترسیدار لەسەر ئاشتی و ئاسایشی زەریای مەنگ لەقەڵەم دا. ئاماژەی بەوەش دا کە هەموو بژاردەکان لەسەر مێزی گفتوگۆ تاوتوێ دەکرێن، گوتی: "ئەمریکا، بەردەوام دەبێت لە کاروچالاکییە پتەوەکانی لەگەڵ ئوستراڵیا. لەگەڵ هاوپەیمانانمان لە ناوچەکە و چین هەوڵدەدەین گوشاری دیپلۆماسی و ئابووری لەسەر رژێم دروست بکەین".
پێنس بە بیری هێنایەوە کە پشتگیری داواکاری تورنبوڵ دەکەن کە داوای لە چین کردبوو گوشار بخاتە سەر کۆیاری باکوور، گوتی: "ئەگەر لەگەڵ چین نەکرا، ئەمریکا و هاوپەیمانانمان ئەمە دەکەین".
سەرۆکوەزیرانی ئوستراڵیا تورنبوڵ لە لێدوانێکیدا بە رۆژنامەوانی راگەیاند، کە بێپەروایی و ترسناکی رژێمی کۆریای باکوور مەترسی خستووەتە سەر سەقامگیری و ئاشتی ناوچەکە.
تورنبوڵ جەختی لەوەش کردەوە کە بۆ کاریگەری دانان لەسەر کۆریای باکوور پێویستە چین گوشار بخاتە سەر ئەو وڵاتە جیهان چاوی لەسەر پەکینە.
لە کۆتایی قسەکانیشیدا دڵنیایی خۆی دەربڕی لەوەی چین لەبارەی کۆریای باکوورەوە هەنگاوی پێویست دەنێت.