Zana Natık Kerem
16 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 18 حوزەیران 2019
رامەڵڵا ــ AA
ژمارەیەک دەزگای فەڵەستینی تایبەت بە کاروباری بەندکراوان رایانگەیاند، سوپای ئیسرائیل لە مانگی ئایاری رابردوودا، ٤٢١ فەڵەستینی دەستگیرکردووە.
زاندراوە کە لەنێو دەستگیرکراوەکاندا، ٧٨ منداڵ و شەش ئافرەت ھەن.
دەستەی کاروباری دیل و ئازادکراوان سەربە رێکخراوی رزگاریخواز و یانەی دیلی فەڵەستینی و دەزگای ویژدان بۆ چاودێریکردنی دیل و مافەکانی مرۆڤ بە ھاوبەشی بەیاننامەکیان بڵاوکردەوە.
بەپێی بەیاننامەکە، ١٤٥ فەڵەستینی لە شاری قودس،٦٠ لە پارێزگای خەلیل، ١٢ لە کەرتی غەززە و ٢٠٤ی دیکەش لە چەند پارێزگایەکی کەناری رۆژئاوا لە لایەن سوپای ئیسرائیلەوە دەستگیرکراون.
لە بەیاننامەکەداھاتووە کە تا کۆتایی مانگی ئایاری رابردوودا، ژمارەی بەندکراوانی فەڵەستینی لە گرتووخانەکانی ئیسرائیلدا گەیشتووەتە پێنج ھەزار و ٥٠٠ کەس لەنێویاندا ٢٢٠ منداڵ و ٤٣ ئافرەت، ھەروەھا لەو ژمارەیە ٥٠٠ کەس بە فەرمانی کارگێڕی بەبێ دادگاییکردن، بەندکراون.