Alper Şaşmaz
20 کانوونی دووەم 2025•نوێکردنەوە: 20 کانوونی دووەم 2025
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی بەرگریی تورکیا بڵاویکردەوە، لە ناوچەی قەڵغانی فورات لە باکووری سووریا دوو تیرۆریستی پەکەکە/یەپەگە و، لە ناوچەکانی ئۆپەراسیۆنی چنگ-قفڵ و گارا لە باکووری عێراق دوو تیرۆریستی پەکەکە لە چالاکی خراون.
لەو بارەیەوە وەزارەتەکە لە ڕاگەیاندراوێکدا جەختی لەسەر ئەوە کردووەتەوە کە تیرۆریستان ناتوانن لەو کۆتاییەی چاوەڕوانیانە هەڵبێن و، هاتووە؛ "سوپای قارەمانی تورکیامان لە ناوچەی قەڵغانی فورات لە باکووری سووریا دوو تیرۆریستی پەکەکە/یەپەگە و، لە ناوچەکانی ئۆپەراسیۆنی چنگ-قفڵ و گارا لە باکووری عێراق دوو تیرۆریستی پەکەکەی لە چالاکی خست''.