Fırat Taşdemir,Baybars Can
20 کانوونی دووەم 2025•نوێکردنەوە: 21 کانوونی دووەم 2025
حەلەب ــ AA
وەقفی ئایینی تورکیا بەردەوامە لە پێشکەشکردنی خۆراک بە خێزانە کەمدەرامەتەکان لە سووریا، بۆ ئەو مەبەستەش ڕۆژانە نان بەسەر ھەشت ھەزار کەس دابەش دەکات.
ڕۆژانە دوای ئەوەی نانەکان لەو فڕنانەی سووریا کە گرێبەستیان لەگەڵ وەقفەکەدا ھەیە لەڕێگای ئۆتۆمبێلی تایبەتەوە دەگوازرێنەوە بۆ خاڵەکانی دابەشکردن.
دواتر نانەکان بەسەر کەسانی ھەژار و کەمدەرامەتدا، دابەش دەکرێن.
لەوبارەیەوە بەرپرسی مەیدانی سەربە وەقفی ئایینی تورکیا، ئیبراھیم گوموش بە ئاژانسی ئانادۆڵوی ڕاگەیاند کە لە ساڵی ٢٠١٦وە، وەقفەکەیان بەردەوامە لە دابەشکردنی خۆراک و نان بەسەر کەسانی ھەژار و کەمدەرامەتدا لە سووریا.
ھەروەھا ئاماژەی بەوەشدا کە کەسانێکی زۆر لە سووریا ھەن کە بەھۆی شەڕی زیانیان بەرکەوتووە و ناتوانن نانی ڕۆژانەیان بەدەست بھێنن.
باسی لەوەش کرد کە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد، وەقفی ئایینی تورکیا دەستی کردووە بە دابەش کردنی نان بەسەر کەسانی ھەژار و کەمدەرامەت لە شارەکانی حەلەب، حەما، حومس و دیمەشق.