Utku Şimşek,Ömer Aşur Çuhadar
01 ئاب 2024•نوێکردنەوە: 03 ئاب 2024
ئەنقەرە ــ AA
وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند کە لە ھەفتەی ڕابردوودا، ٦٧ تیرۆریست لە باکووری عێراق و سووریا چالاکی خراون.
ڕاوێژکاری پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندن لە وەزارەتی بەرگریی تورکیا، ئەدمیراڵ زەکی ئاکتورک لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوەداوە، لە ئەنجامی ئەو ئۆپەراسیۆنانەی کە لە میانی ھەفتەی ڕابردوودا لە ژمارەیەک ناوچەی باکووری عێراق و سووریا ئەنجامدراون، ٦٧ تیرۆریست لە چالاکی خراون.
گوتیشی: "ژمارەی ئەو تیرۆریستانەی کە لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا لەچالاکی خراون، گەیشتووەتە ھەزار و ٥٨٨ تیرۆریست".