Sinan Doğan,Mahmut Nabi
26 تشرینی دووەم 2025•نوێکردنەوە: 27 تشرینی دووەم 2025
بۆگۆتا – AA
بە ھەزاران ھاووڵاتی ڤێنیزوێلا لە شاری کاراکاس پایتەختی ئەو وڵاتە، خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و لە میانیدا پاڵپشتیان خۆیان بۆ سەرۆکی وڵاتەکەیان، نیکۆڵاس مادورۆ دووپات کردەوە، ھەروەھا ناڕەزایەتییان بەرامبەر بە ھەڕەشەکانی ئەمریکا بۆ سەر وڵاتەکەیان، دەربڕی.
لە میانی خۆپیشاندانەکەدا، خۆپیشاندەران ئاڵایەکی گەورەی ڤێنیزوێلا بەرزکردەوە، ھەروەھا ڕەخنەیان لە بوونی سەربازیی ئەمریکا لە ناوچەی کاریبی گرت و ڕایانگەیاند کە بوونی سەربازیی ئەمریکا لە ناوچەی کاریبی، ھەڕەشەیە بۆ سەر ڤێنیزوێلا
ھاوکات وەزیری ناوخۆی ڤێنیزوێلا، دیۆسدادۆ کابێلۆ لە میانی بەشداریکردنی لە خۆپیشاندانەکە، گوتی: "گەلی ڤێنیزوێلا، ڕۆژ بە ڕۆژ یەکگرتووتر دەبن و بە بەردەوام بەرگریی لە خواستەکانت خۆیان دەکەن لە پێناو ژیانێکی ئازاد".
دیۆسدادۆ کابێلۆ ڕاشیگەیاند کە ھەموو ھەوڵێکی خۆیان دەدەن بۆ بەرگریی کردن لە ڤێنیزوێلا، ھەروەھا "ھێزە ئیمپریالییەکان"ی بەوە تۆمەتبار کرد کە ھەوڵ دەدەن کۆنترۆڵی سەرچاوە سروشتییەکانی وڵاتەکەی بکەن.