Abdullah Sarica,Başar Bayatlı
27 ئەیلوول 2024•نوێکردنەوە: 30 ئەیلوول 2024
ئەنقەرە ــ AA
وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند کە ٢٢ تیرۆریستی پەکەکە/یەپەگەى لە باکووری عێراق و سووریا، لە چالاکی خراون.
وەزارەتەکە لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ٢١ تیرۆریستی پەکەکە لە ناوچەکانی ئاسۆس و گارە لە باکووری عێراق، لەلایەن سوپای تورکیا لە چالاکی خراون.
ھەروەھا ڕاشیگەیاندووە کە لە ناوچەی قەڵغانی فورات لە باکووری سووریا، تیرۆریستێکی پەکەکە/یەپەگە لەچالاکی خراوە.
دووپاتیشی کردووەتەوە کە ھێزەکانی تورکیا بەردەوام دەبن لە ڕاوەدوونانی تیرۆریستان لە ھەر شوێنێک بن، ھەروەھا تیرۆریستان لەو چارەنووسە ڕزگاریان نابێت کە چاوەڕێیان دەکات.