توركيا, جيهان

لە وڵاتانی عەرەبیدا گەورەترین پشتگیری لە ئەردۆغان دەکرێت

بەپێی راپرسییەک کە کەناڵی بی بی سی عەرەبی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و وڵاتانی باکووری ئەفریقا ئەنجامیداوە، عەرەبەکان لە سیاسەتەکانی سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەبارەت بە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێژەی لەسەدا ٥١ رازین.

Tayfun Salcı, Rewa Mahmood Hasan  | 24.06.2019 - نوێکردنەوە : 25.06.2019
لە وڵاتانی عەرەبیدا گەورەترین پشتگیری لە ئەردۆغان دەکرێت

London

لەندەن-AA

بەپێی راپرسییەک کە کەناڵی بی بی سی عەرەبی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و وڵاتانی باکووری ئەفریقا ئەنجامیداوە، عەرەبەکان لە سیاسەتەکانی سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەبارەت بە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رازین بەڕێژەی لەسەدا ٥١، دوای ئەو سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین دێت بەڕێژەی لەسەدا ٢٨ و دواتر سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ بە لەسەدا ١٢.

کۆمپانیایەک بەناوی Arab Barometer راپرسییەکەی بۆ بی بی سی عەرەبی ئەنجامداوە لە وڵاتەکانی سوودان، ئوردن، فەڵەستین، جەزائر، مەغریب، تونس، یەمەن، عێراق، لیبیا، لوبنان و میسر کە تیایدا ٢٥ هەزار و ٤٠٧ کەس بەشداربوون و سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان زۆرترین پشتگیری کۆکردۆتەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە کە پرسیاری سیاسەتی سەرکردەکان لەبارەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە بەشداربووان کراوە و تیایدا لەسەدا ٥١ پشتگیریان لە ئەردۆغان، لەسەدا ٢٨ پشتگیریان لە پوتین و لەسەدا ١٢ش پشتگیریان لە ترەمپ کردووە.

- ئەمریکا دووەم هەڕەشەیە بۆسەر عێراق

بەپێی راپرسییەکە وڵاتانی ناوچەکە ئیسرائیل وەک گەورەترین هەڕەشە دەبینن.

یەمەن و عێراق، ئێران وەک هەڕەشە دەبینن.

لە عێراق، ئەمریکا لە پلەی دووەمدا دێت وەک هەڕەشەیەک بۆسەر وڵاتان.

ئەمە لە کاتێکدایە کە ئایینپەروەری لە وڵاتانی عەرەبی کەمیکردووە و بەپێی راپرسییەکە، ژمارەی ئەوانەی دەڵێن ''ئایینپەروەر نین'' لە ٢٠١٣دا لەسەدا هەشت بووە لە کاتێکدا ئەو رێژەیە لەئێستادا بۆ لەسەدا ١٣ بەرزبۆتەوە.

زۆرترین رێژەی دوورکەوتنەوە لە ئایین لەوانەدا بەدیکراوە کە خوار تەمەنی ٣٠ ساڵن، لەو بەشەی کۆمەڵگادا ئەوانەی گووتویانە ''ئایینپەروەر نین'' رێژەیان لەسەدا ١٨یە. ئەم رێژەیە لە تونسدا لەسەدا ٣٠یە و لە لیبیا لەسەدا ٢٠ و تەنها لە یەمەندا ئەم رێژەیە لە ٢٠١٣دا لەسەدا ١٠ بووە، ئێستا دابەزیوە بۆ لەسەدا پێنج.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن