Hemin Hüseyin
30 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 30 ئەیلوول 2018
هه‌ولێر-AA
له میانی به‌شداریكردنی له پڕۆسه‌ی ده‌نگدانی گشتی، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی ئه‌نجامدا و تیایدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه ئاساییه له كه‌مپینی هه‌ڵبژاردنه‌كان لایه‌نه‌كان قسه دژی یه‌كتر بكه‌ن، ره‌تیشیكرده‌وه هیچ گرژییه‌ك له نێوان لایه‌نه‌كان به‌تایبه‌ت یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌بێت.
له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی گوتی: "هیوادارم خه‌ڵكی كوردستان بچنه سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان. داوا له سەرجەم ده‌زگا ئه‌منییه‌كان ده‌كه‌م ئاسایشی دەنگدەران و بنکەکانی دەنگدان بپارێزن. زۆر گرنگه ئه‌م پڕۆسه‌یه به هێمنی به‌ڕێوه‌بچێت. هیوادارم كه ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت قبووڵ بكرێت و له ئه‌نجامدا براوه خه‌ڵكی كوردستانه، به دڵنیاییشه‌وه هه‌موومان ده‌بێت پێكه‌وه كار بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی هەرێمی كوردستان له قۆناغێكه‌وه بۆ قۆناغێكی دیكه بگوازینه‌وه".
سه‌باره‌ت به به‌ڕێوه‌چوونی كه‌مپینی هه‌ڵبژاردن، نێچیرڤان بارزانی گوتی: "له كه‌مپینی هه‌ڵبژاردن لایه‌نه‌كان قسه به‌یه‌كتر ده‌ڵێن و له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا هه‌موو شتێك ئاساییه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بڵێی گرژییه‌ك له نێوان لایه‌نه‌كان هه‌بێت، ئه‌و من شتێكی وا نابینم و كۆمیسیۆنی باڵا بڕیار له‌سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كات".
له‌باره‌ی پرسی سه‌ركۆماری عێراق، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه پێویسته هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌كان یه‌ك كاندید ده‌ستنیشان بكه‌ن و گوتی: "بابه‌تی سه‌ركۆماری عێراق، په‌یوه‌ندی به پێهكاتهی كورد و كوردستانییه‌كان هه‌یه و براده‌رانی یه‌كێتیی كاندیدی خۆیان ناردووه و پارتیش كاندیدی خۆی ناردووه، بۆ ده‌رچوون له‌م كێشه‌یه‌ش داوامانكردووه هه‌موو كوتله كوردستانییه‌كان له په‌رله‌مانی عێراق دابنیشن و كه‌سێك یه‌كلایی بكه‌نه‌وه و پێمان باشتره كوردستانییه‌كان له‌ناوخۆیان یه‌ك كاندید هه‌ڵبژێرن، به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وه نییه كه ئێمه به دوو كاندید بچینه ناو په‌رله‌مان چونكه ئه‌م پۆسته هی لایه‌نێك نییه و شایسته‌ی هه‌مووانه".
شه‌وی رابردوو، كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن بڕیارێكی حەوت خاڵی ده‌ركرد كه تایبه‌ت بوو به شێوازی ده‌نگدان كه ده‌نگده‌ر ده‌بێت یان پاسپۆرت یان كارتی نیشتمانی له لابێت و ره‌تیكرده‌وه كه ده‌نگده‌ر تەنها به ناسنامه‌ی باری شارستانی یان ره‌گه‌زنامه‌ی عێراقی ده‌نگ بدات و له‌مباره‌یه‌وه، نێچیرڤان بارزانی گوتی: "لەڕاستیدا كۆمیسیۆن سه‌ربه‌خۆیه و چۆن ئێوه رێنماییه‌كانی كۆمیسیۆنتان بیستووه و منیش به هه‌مان شێوه، تهداخولمان نه‌كردووه و كۆمیسیۆن به‌پێی بارودۆخه‌كه ژمارەیەک بڕیاری ده‌ركردووه و پێموایه رێنماییه‌كان بۆ لایه‌نێك نییه و بۆ هه‌موو لایه‌نه‌كانه، دورست ئه‌وه‌یه كه رێز له بڕیاره‌كان بگرین و هیچ بابه‌تێكی سیاسیی تیادا نییە".
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ٣٠ی ئهیلوول لە هەرێمی کوردستان پڕۆسه‌ی ده‌نگدانی گشتی بۆ خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت كه تیایدا ٧٧٢ كاندید كێبڕكێ له‌سه‌ر ١١١ كورسی ده‌كه‌ن.