Utku Şimşek
15 نیسان 2025•نوێکردنەوە: 15 نیسان 2025
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی بەرگریی تورکیا بڵاوی کردەوە، لەناوچەی ئۆپەراسیۆنی چنگ-قفڵ لە باکووری عێراق حەشارگەیەکی تیرۆریستان دۆزرایەوە.
لە ڕاگەیاندراوێکی وەزارەتی بەرگریی تورکیادا کە لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتی بڵاو کراوەتەوە، هاتووە، "هێزە قارەمانەکانی سوپای تورکیا بە بێ ڕاوەستان و ماندووبوون، لەسەر هەڵمەتەکانیان بەردەوامن و لە میانی هەڵمەتی گەڕان و پشکنینیان لە ناوچەی چنگ-قفڵ لە باکووری عێراق، حەشارگەیەکی تیرۆریستانیان دۆزیوەتەوە".
بە پێی ئەم ڕاگەیاندراوە، لە حەشارگەکەدا برێکی زۆر چەک و تەقەمەنی و هەروەها پێداویستی سەربازیی و ژیانی تیرۆریستان دەستی بەسەردا گیراوە.
وەزارەتی بەرگریی تورکیا دیمەنەکانی تایبەت بەو حەشارگەیەشی بڵاو کردووەتەوە.