لە مزگەوتەکانی سووریا "تەکبیرەی سەرکەوتن" لە ساڵیادی ڕووخانی ئەسەد دا خوێندرانەوە
- بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ھاوکات لەگەڵ یەکەمین ساڵیادی ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد دا لە مزگەوتەکانی سووریا، "تەکبیرەی سەرکەوتن" خوێندرانەوە.
Syria
سووریا ــ AA
بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ھاوکات لەگەڵ یەکەمین ساڵیادی ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد دا لە مزگەوتەکانی سووریا، "تەکبیرەی سەرکەوتن" خوێندرانەوە.
لە ٨ی کانوونی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٤دا، شۆڕشگێڕانی سووریا چوونە ناو دیمەشق و ڕووخاندنی دەسەڵاتی ڕژێمی بەشار ئەسەدیان ڕاگەیاند کە لە ساڵی ٢٠٠٢وە تا ساڵی ٢٠٢٤ بەردەوامبوو.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەر لە ئەنجامدانی نوێژی بەیانی، لە بڵندگۆی مزگەوتەکانی سووریا "تەکبیرەی سەرکەوتن" لە یەکەمین ساڵیادی ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد دا، بیستران.
ڕۆژی شەممەی ڕابردوو وەزارەتی ئەوقافی سووریا لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەدابوو کە ڕۆژی ٨ی ئەم مانگە لە کاتی نوێژی بەیانیدا لە سەرجەم مزگەوتەکانی سووریا، تەکبیرەی سەرکەوتن" لە یەکەمین ساڵیادی ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد، دەخوێندرێن.
