Ömer Koparan
09 تەمووز 2023•نوێکردنەوە: 09 تەمووز 2023
عەفرین - AA
سوپای نیشتمانیی سووریا لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا کە لە عەفرین باکووری سووریا ئەنجامی دا، دەستی بەسەر ١٠ کیلۆگرام حەشیش و ٥٠٠ هەزار حەبی هۆشبەردا گرت.
دوای ئاگادارکردنەوەیان لەبارەی هێنانی ماددەی هۆشبەر بۆ عەفرین، دوو لە پێکهاتەکانی سوپای نیشتمانیی سووریا، ئۆپەراسیۆنێکیان دەست پێ کرد.
بەدواداچوون بۆ ئەو بارهەڵگرە کرا کە لە ناوچەی نوبول و زەهراوە هاتبوو و هەوڵی دەدا بەشێوەیەکی نایاسایی بچێتە ناو عەفرین-ەوە.
لە ئەنجامی ئەو گەڕان و پشکنینانەی کە لەناو بارهەڵگرەدا ئەنجام دران، دەست بەسەر ١٠ کیلۆگرام حەشیش و ٥٠٠ هەزار حەبی هۆشبەردا گیرا.
یەکێک لە فەرماندەکانی سوپای نیشتمانیی سووریا، بەناوی ئەبو حەیدەر رایگەیاند: "رێگە بە بازرگانیکردن و بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر نادەین. سوپای نیشتمانیی سووریا لەگەڵ هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆیی بەردەوام دەبێت لە ئۆپەراسیۆنە هەماهەنگییەکان".