Sangar Hamad Azeez
15 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 16 تشرینی دووەم 2016
ئەنقەرە - AA
بە گوێرەی پێشبینییەکانی فۆرمی ئابووری جیهانی لە ساڵی ٢٠٣٠دا، ئەمریکا خاوەنی ئەو هێزە تایبەتییە نامینێت. بۆ کەمکردنەوەی ئەو غازانەی کە دەبنە هۆی قەتیسبوونی گەرمی رێژەی بەرهەمهێنانی خۆراک کەم دەکاتەوە بەتایبەتی بەرهەمهێنانی گۆشت. هەروەها بەهۆی گۆڕانکاری لە کەشوهەوادا وڵاتانی رۆژئاوا و ئەمریکا رووبەڕووی لێشاوی کۆچبەران دەبنەوە.

بەرهەمهێنانی غازی سروشتی کە لەم ١٠ ساڵەی دواییدا بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە بە هەمان شێوە بەردەوام دەبێت و لە چوارچێوەی بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانکاری کەشوهەواش لەسەر وڵاتان دەسەپێندرێت کە رێژەیەکی دیاریکراوی یەکەم ئۆکسیدی کاربۆن بەرهەم بهێنین.
لە جیهاندا هیچ وڵاتێک خاوەنی هێزیکی تایبەتی نابێت و هەموو وڵاتان هاوسەنگ دەبن. چیتر ئەمریکا خاوەنی هێزێکی تایبەت نابێت بەڵکو بەهەمان شێوەی ئەمریکا، رووسیا، چین، ئەڵمانیا، هیندستان و ژاپۆن دەبنە وڵاتی پێشەنگ.
بوودجەی سەربازی چین دەگاتە ٦٢٧ ملیار دۆلار.
٤٥ سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ وەک هەڕەشەیەک بۆسەر مرۆڤایەتی سەیر دەکرێت بەهۆی گوتەکانی لە کاتی هەڵمەتی هەڵبژاردن بەرامبەر بە مەکسیک.
لە وڵاتانی رۆژئاواش دوژمنایەتی بیانی، رەگەزپەرستی و ئیسلامۆفۆبیا زیاد دەکات و لێشاوی پەنابەران بۆ ئەمریکا دەست پێ دەکات .
لێکۆلینەوە لە هەسارەی مەریخ بەردەوامی دەبێت و تا ساڵی ٢٠٣٠ ناسا، ئامادە دەبێت بۆ ناردنی مرۆڤ بۆ هەسارە سوورەکە.