لە دوای ڕووخانی ئەسەد ٨٩٤ ھەزار و ٦٤١ ھەزار پەنابەری سووریایی گەڕاونەتەوە وڵاتەکەیان
Syria
سووریا ــ AA
کەناڵی فەرمی سووریا بڵاوی کردەوە کە لە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد لە ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ تا کۆتایی مانگی تشرینی یەکەمی ڕابردوو، ٨٩٤ ھەزار و ٦٤١ ھەزار پەنابەری سووریای لە دەروازە سنوورییە وشکانییەکانەوە گەراونەتەوە وڵاتەکەیان.
کەناڵەکە ئاماژەی بەوەداوە کە لە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد، ١٧٥ ھەزار پەنابەری سووریایی لە لوبنانەوە گەڕاونەتەوە بۆ وڵات.
ڕاشیگەیاندووە، ژمارەی ئەو پەنابەرە سوورییایەنەی کە لە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد لە تورکیاوە گەڕاونەتەوە وڵات، گەیشتووەتە ٥٨١ ھەزار پەنابەر.
باسی لەوەش کردووە کە لە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد لە ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ تا کۆتایی مانگی تشرینی یەکەمی ڕابردوو، ٢١ ھەزار پەنابەری سووریایی لە عێراقەوە لە ریگای دەروازەی سنووریی ئەلبو کەمالەوە، گەڕاونەتەوە بۆ وڵات.
ھەروەھا ئەوەشی خستووەتەڕوو کە لە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد لە ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ تا کۆتایی مانگی تشرینی یەکەمی ڕابردوو، ١٢١ ھەزار پەنابەریی سووریایی لە ئوردنەوە لە دەروازەی سنووری نەسیبەوە گەڕاونەتەوە بۆ وڵات.
