Haydar Şahin
01 تشرینی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 02 تشرینی دووەم 2022
تاران – AA
لە تاران پایتەختی ئێران خۆپیشاندان لە بەردەم باڵیۆزخانەی ئەڵمانیا لە تاران ئەنجام درا لە بەرامبەر ئەو خۆپیشاندانەی لە بەرلین لە دژی حکوومەتی ئێران ئەنجام دران و لێدوانی ژمارەیەک بەرپرسانی ئەڵمانیا لە دژی حکوومەتی ئێران.
ژمارەیەک لە هاووڵاتییانی ئێران لە بەردەم باڵیۆزخانەی ئەڵمانیا لە تاران گردبوونەوە و جگە لە ئەڵمانیا، هەروەها دروشمیان لە دژی بەریتانیا، ئەمریکا و ئیسرائیل دەگوتەوە و ئەو وڵاتانەیان تۆمەتبار دەکرد بەوەی دەست وەردەدەنە ناو کاروبارەکانی ناوخۆی ئێران.
خۆپیشاندەران بە سەرنج خستنە سەر ئەو هێرشەی کرایە سەر گڵکۆی شاه چراغ لە شاری شیراز کە گیانلەدەستدانی ١٥ کەسی لێکەوتەوە، جەختیان لەوە دەکرەوە کە شیراز نابێت بە دیمەشق و بەردەوام دەبن لە پشتیوانیکردنی حکوومەتی وڵاتەکەیان.
لە نوێترین لێدواندا وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، ئانالێنا بێیەربۆک رایگەیاند کە یەکێتیی ئەورووپا بیر لەوە دەکاتەوە سوپای پاسدارانی ئێران بخاتە لیستی رێکخراوە تیرۆریستییەکانەوە.
دوێنێ گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ناسر کەنعانی لە میانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا کاردانەوەی بەرامبەر ئەم لێدوانە دەربڕی و رایگەیاند کە سوپای پاسداران دامەزراوەیەکی سەربازیی فەرمیی ئێرانە و ئەم جۆرە هەوڵانەیش نایاسایین.