Muhammet Ali Kemal
12 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 13 کانوونی یەکەم 2017
ئیستانبوڵ - AA
ژمارەی ئەو کەسانەی لە پارێزگای کرماشان لە ئەنجامی بوومەلەرزەکەی مانگی رابردووی سەر سنووری نێوان ئێران-عێراق کە گوڕەکەی ٧،٣ پلە بوو، گیانیان لەدەستداوە بۆ ٦٢٠ کەس بەرزبوویەوە.
بەڕێوەبەری پەیمانگەی پزیشکی دادوەریی کرماشان، ئارتین کەمالی لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی میهر ئاماژەی بەوەکرد ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئەنجامی بوومەلەرزەکەی ١٢ی تشرینی دووەمی رابردوودا گیانیان لەدەستداوە بۆ ٦٢٠ کەس بەرزبووەتەوە.
ئارتین کەمالی باسی لەوەشکرد زۆرترین کەس لە شاری زەهاو گیانیان لەدەستداوە کە ژمارەیان ٥٥٩ کەسە.
رۆژی یەکشەممە ١٢ی تشرینی دووەم، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٧،٣ پلە لەسەر پێوەری رێختەر سنووری نێوان ئێران-عێراقی هەژاند.