Ramal Mahmood
28 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 29 کانوونی یەکەم 2016
لە میانی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوراتدا بە پاڵپشتی هێزی پشتیوانی، ٤٤ تیرۆریستی داعش لە ئەلباب کوژران و ١١٧ی دیکەس بریندار بوون و ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوی داعشیش تێکشکێنرا.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لەلایەن سوپای تورکیاوە بڵاوکراونەتەوە، ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات کە بەمەبەستی نەهێشتنی هەڕەشەی رێکخراوە تیرۆریستییەکان لە سەرووی هەموویانەوە داعش، بەرزکردنەوەی ئاستی ئاسایشی سەر سنوورەکانی تورکیا و پشتیوانییکردنی هێزەکانی هاوپەیمانان لە ٢٤ی ئابی رابردووەوە لە باکووری سووریا دەستیپێکردبوو، درێژەی هەیە.
لە رۆژی ١٢٧ەمینی ئۆپەراسیۆنەکەدا هێزە تایبەتەکانی سەربە هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن، بەپشتیوانیی چڕی بۆردومانی ئاسمانیی و زەمینی، هەوڵەکانی رزگارکردنی ئەلباب بەردەوامە.
بە پاڵپشتی هێزی پشتیوانی، ٤٤ تیرۆریستی داعش لە ئەلباب کوژران و ١١٧ی دیکەش بریندار بوون و ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوی داعشیش تێکشکێنرا. لە ئاکامی پێکدادانەکاندا حەوت چەکداری ئۆپۆزسیۆن گیانیان لەدەستدا.
هەر لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەدا ١٥٤ پێگەی داعش کە پێشتر لە رێگەی ئامێرەکانی چاودێرییکردنەوە دیارییکرابوون، بۆردومان کران و خاپوور کران. ژمارەیەک لەو شوێنانەی کە لەلایەن چەکدارانی رێکخراوەکەوە وەک شوێنی حەوانەوە، پێگەی بەرگری، ناوەندی فەرماندەیی بەکاردەهێنران و ژمارەیەک چەک و ئۆتۆمبێلیان تێکشکێنران.
لە سەرەتای ئۆپەراسیۆنەکەوە تاکو ئێستا دوو هەزار و ٣٩٢ بۆمبی دەستکرد و ٤٢ مین لەلایەن تیمەکانی پشکنینی و پوچەڵکردنەوەوە لە ناوچە رزگارکراوەکان بە کۆنتڕۆڵکراوی تەقێنراونەتەوە.