Barış Gündoğan
22 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 23 کانوونی دووەم 2022
ئەنقەرە - AA
لە ئۆپەراسیۆنێکی سوپای تورکیادا لە ناوچەی ئاڤاشین باکووری عێراق، سێ تیرۆریستی پەکەکە لە چالاکی خران.
وەزارەتی بەرگری تورکیا لەو بارەیەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردوەتەوە و تیایدا ئەوە خراوەتەڕوو کە هێزە سەربازییەکانی تورکیا بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی تورکیا (میت)، لە ناوچەی ئاڤاشین حەشارگەی سێ تیرۆریستی پەکەکەیان دیاری کردووە و دواتر لە ئۆپەراسیۆنێکدا هەر سێ تیرۆریستەکە لە چالاکی خراون.