لێدوانی بورهانه‌ددین دوران له باره‌ی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه‌ی سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای لیبیا
بورهانه‌ددین دوران: "له ئه‌نجامی كاره‌كانی گه‌ڕانی تیمەکانی وەزارەتی ناوخۆ پاشماوەی فڕۆکە تێکشکاوەکە دۆزرایه‌وە و لە ئێستادا گشت دامەزراوە پەیوەندیدارەکانمان بە وردی و بەردەوامی سەرقاڵی کارکردنن لە شوێنی ڕووداوەکە".
Ankara
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، بورهانه‌ددین دوران، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه گەیشتوونەتە پاشماوەی ئەو فڕۆکە تایبەتەی سەرۆک ئەرکانی سوپای لیبیا، جەنەراڵ محەمەد عەلی ئەحمەد ئەلحەداد و چوار یاوەری و سێ تیمی فڕۆکەوانیی هەڵگرتبوو، هەروەها کارە پێویستەکان بە وردی بەردەوامن.
دوران لە هەژماری خۆی لە NSosyal باسی له‌و فڕۆکە تایبەتە كرد، كه لە هایمانا کەوتە خوارەوە.
سه‌باره‌ت به ڕووداوه‌كه دوران ڕایگه‌یاند: "فڕۆکەیەکی تایبەت کە سەرۆک ئەرکانی سوپای لیبیا، جەنەراڵ محەمەد عەلی ئەحمەد ئەلحەداد و چوار یاوەری و سێ تیمی فڕۆکەوانی هەڵگرتبوو، کاتژمێر ٢٠:١٧ لە فڕۆکەخانەی ئه‌سه‌نبۆغا له ئه‌نقه‌ره بەڕێکەوت، بەڵام کاتژمێر ٢٠:٣٣ بەهۆی کێشەی کارەباییه‌وە حاڵەتی نائاسایی ڕاگەیاند و داوای نیشتنەوەی بەپەلەی کرد".
گوتیشی: "ناوەندی کۆنترۆڵی ئاسمانیی، دووباره فڕۆکەکەی بەرەو فڕۆکەخانەی ئەسەنبۆغا ئاڕاستە کردەوە و له فڕۆكه‌خانه‌كه ده‌ستكرا به ئامادەکاری پێویست، بەڵام کاتژمێر ٢٠:٣٦ فڕۆکەکە لە کاتی نزمبوونەوە بۆ نیشتنەوە لەسەر ڕادارەکان ون بوو و پەیوەندی لەگەڵدا پچڕا".
هه‌روه‌ها دوران باسی له‌وه كرد كه له ئه‌نجامی كاره‌كانی گه‌ڕانی تیمەکانی وەزارەتی ناوخۆ پاشماوەی فڕۆکە تێکشکاوەکە دۆزرایه‌وە و لە ئێستادا گشت دامەزراوە پەیوەندیدارەکانمان بە وردی و بەردەوامی سەرقاڵی کارکردنن لە شوێنی ڕووداوەکە.
