Abdullah Shukur
01 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 02 کانوونی یەکەم 2018
بوینس ئایرس - AA
کۆبوونەوەی سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لە میانی لووتکەی سەرکردەکانی G-20 لە وڵاتی ئەرژەنتین کۆتاییھات.
کۆبوونەوە دووقۆڵییەکانی ئەردۆغان لە ھۆڵی پێشانگای کۆستا سالگوێرۆ ئەو شوێنەی کە لووتکەکەی تیادا بەڕێوەدەچێت، بەردەوامە.
و لەم چوارچێوەیەشدا ئەردۆغان و ترەمپ بۆ ماوەی ٥٠ خولەک کۆبوونەوە.
پێش کۆبوونەوەکە سەرۆکی یەکێتی فیدراسیۆنی تۆپی پێی نێودەوڵەتی (فیفا)، گیانی ئینفانتینۆ لەگەڵ ئەردۆغان و ترەمپ وێنەی گرت.
دوێنێ بەر لە دەستپێکردنی کارەکانی لە یەکەمین کۆبوونەوەی لووتکەکە، ئەردۆغان و ترەمپ بۆ ماوەیەک گفتوگۆیان کردبوو.
بەم پێیەش ھەردوو سەرۆکەکە بۆ دووەمین جار لە چوارچێوەی لووتکەکەدا کۆبوونەوە.