Kemal Karadağ
02 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 02 کانوونی یەکەم 2018
بۆینس ئایرس - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگەیاند "رێگه به هیچ پێكهاته‌یه‌ك ناده‌ین له باكووری سووریا ببێته هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسی بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌مان و ناوچه‌كه".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له میانی لووتكه‌ی سه‌ركرده‌كانی G-20دا، به‌شداریی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی كرد و لێدوانی دا.
سه‌ركۆماری توركیا رایگه‌یاند کە له ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات-دا، زیاتر له سێ هه‌زار تیرۆریستی داعش و له ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتوون-دا، نزیكه‌ی چوار هه‌زار و 500 تیرۆریستی په‌یه‌ده له چالاكی خراون و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، به به‌های خوێنی شه‌هیدان، گه‌وره‌ترین گورزیان له داعش له سووریا داوه و دووپاتیكرده‌وه كه له‌و خه‌باته به‌رده‌وام ده‌بن.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان گوتی:
"رێگه به هیچ پێكهاته‌یه‌ك ناده‌ین له باكووری سووریا ببێته هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسی بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌مان و ناوچه‌كه. له ئاینده‌یه‌كی زۆر نزیكدا وه‌ك رۆژئاوای فورات، رۆژهه‌ڵاتی فورات-یش له سته‌م و داگیركاریی رێكخراوی تیرۆریستی دابه‌شكار رزگارده‌كه‌ین. ئێمه له‌م بابه‌تانه‌دا، چاوه‌ڕوانی راستگۆیی له هاوپه‌یمانانمان ده‌كه‌ین نه‌وەك دووفاقه‌یی".