AA
03 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 03 ئەیلوول 2019
بەیروت ــ AA
سەرۆكوەزیرانی لوبنان، سەعد حەریری باری لەناکاوی ئابووری لە وڵاتەكەی راگەیاند.
دوای كۆبوونەوەی ئابووری كە لە كۆشكی سەرۆكایەتی بعەبدا بەڕێوەچوو، سەعد حەریری بۆ رۆژنامەوانان دوا و دواتر راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا هەریەك لە سەرۆكی لوبنان، میشێل عەون و سەرۆكوەزیران، سەعد حەریری و سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران، نەبیهـ بری و سەرۆك فراكسیۆنەكانی ئەنجوومەنی نوێنەران و وەزیری دارایی، عەلی حەسەن خەلیل و وەزیری ئابووری، مەنسور بتیش و سەرۆكی بانكی ناوەندی، ریاز سەلامە بەشدارییان كرد.
لە رگەیەندراوێكدا، سەعد حەریری جەختیكردەوە لەسەر بەردەوامبوونی سیاسەتی سەقامگیری نرخی لیرە، كەمكردنەوەی خەرجی كارەبا و پەلەكردن لە جێبەجێكردنی پڕۆژەكانی وەبەرهێنان.
سەرۆكوەزیرانی لوبنان رەتیكردەوە هیچ لێدوانێك سەبارەت بە باجە نوێیەکان بدات.
سەرۆكی لوبنان، میشێل عەون لە كۆبوونەوەكەدا داوایكرد لایەنە سیاسییەكان ناكۆكییەكانیان وەلا بنێنن و هەوڵەكانیان بە ئامانجی چارەسەركردنی قەیرانی ئابووری یەك بخەن كە رووبەڕووی وڵات بووەتەوە.