Dildar Baykan,Ramal Abdullah Mahmood
09 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 11 ئاب 2018
نیویۆرك – AA
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك له ئه‌مریكا ده‌ریده‌خات له دوای هه‌ڵبژاردنی دۆناڵد تره‌مپ به سه‌رۆكی ئه‌مریكا ره‌گه‌زپه‌رستی له‌و وڵاته ته‌شه‌نه‌ی سه‌ندووه.
كۆمپانیای مۆرنینگ كۆنسوڵت بۆ لێكۆڵینه‌وه و سیاسه‌ت له یه‌كه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی خۆپیشاندانه‌كانی شاری چارلۆتتیسڤیلل راپرسییه‌كی له‌سه‌ر دیارده‌ی ره‌گه‌زپه‌رستی له‌و وڵاته ئه‌نجامدا.
له‌سه‌دا ٥٥ی به‌شداربووان ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه كه په‌یوه‌ندی نێوان نه‌ته‌وه‌كان خراپتر بووه و له‌سه‌دا ١٨یشیان پێیانوایه كه هیچ گۆڕانكارییه‌ك رووینه‌داوه.
له‌سه‌دا ٥١ی سپیپێستهكان، له‌سه‌دا ٧٩ی ئه‌مریكییه به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك ئه‌فریقییه‌كان و له‌سه‌دا ٦٠ی ئه‌مریكییه به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك لاتینییه‌كان گوتویانه كه په‌یوه‌ندی نێوان نه‌ته‌وه‌كان خراپتر بووه.
لێكۆڵینه‌وه‌كه به‌بیری هێناوه‌ته‌وه كه له‌و راپرسیه‌ی له سه‌رده‌می سه‌رۆكی پێشووتری ئه‌مریكا، جۆرج ده‌بلیو بۆش ئه‌نجام درا له‌سه‌دا ١٦ی هاووڵاتییان پێیانوابووه ره‌گه‌زپه‌رستی ته‌شه‌نه‌ی كردووه و له سه‌رده‌می باراك ئۆباماش له‌سه‌دا ٣٧ی به‌شداربووان له‌و باوه‌ڕه دابوون.
- له ساڵوه‌گه‌ڕی خۆپیشاندانه‌كانی شاری چارلۆتتیسڤیلل باری نائاسایی راگه‌یه‌ندراوه
فه‌رمانڕه‌وای ویلایه‌تی ڤێرجینیا، راڵف نۆرتام و كاربه‌ده‌ستانی شاری چارلۆتتیسڤیلل له یه‌كه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی خۆپیشاندانه‌كانی شاری چارلۆتتیسڤیلل باری نائاساییان راگه‌یاند.
به‌رپرسان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن كه بڕی دوو ملیۆن دۆلاریان بۆ سندوقی ویلایه‌ته‌كه ته‌رخانكردووه و ئاسایشی ماوه‌ی باری نائاسایی له لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشی نیشتمانی ڤێرجینیاوه ده‌پارێزرێت.
١٢ی ئابی ساڵی رابردوو راستڕه‌وه پهڕگیرهكان كه به هاتنه سه‌ركاری تره‌مپ زیاتر به‌هێز بوون له شاری چارلۆتتیسڤیلل چه‌ند خۆپیشاندانێكیان به‌ناوی "راست یه‌ك بخه‌ن" ئه‌نجام دا و به درێژایی خۆپیشاندانه‌كان په‌نایان برده به‌ر رووداوی توندوتیژی.
ئۆتۆمبێلێك چووه ناو گرووپێكی دژی ره‌گه‌زپه‌رسته‌كان و به‌مهۆیه‌وه كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستدا و ١٩ی دیكه‌یش برینداربوون و له شاره‌كه‌ش باری نائاسایی راگه‌یه‌ندرا.
به هۆی ده‌رنه‌بڕینی هه‌ڵوێستێكی روون و راشكاو تره‌مپ رووبه‌ڕووی ره‌خنه‌ی زۆر بووه‌وه له لایه‌ن رای گشتیی ئه‌مریكا له كاتێكدا ئه‌م گرژییه تا ده‌هات په‌ره‌ی ده‌سه‌ند له‌نێو راستڕه‌وه پهڕگیرهكان و ئه‌وانه‌ی دژی ره‌گه‌زپه‌رستین له‌و وڵاته.