Mahmut Atanur,Hemın Othman Mohammed
25 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 25 کانوونی یەکەم 2018
تانژونگ لیسونگ - AA
به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی گڕكانی كراكاتوا له گه‌رووی سوندا له ئیندۆنێزیا، هۆشداریدرا له دروستبوونی تسونامییهكی نوێ.
گڕكانی كراكاتو كه ده‌كه‌وێته نێوان سومەترە و دوورگه‌كانی جاوا له ئیندینێزیا، دوای ئه‌وه‌ی ته‌قینه‌وه‌ی تیادا روودا و جووڵه‌ی زیادیكرد به‌رپرسانی ناوچه‌كه هۆشداریاندا له‌باره‌ی روودانی تسونامی نوێ.
دوای بیستنی ده‌نگی ته‌قینه‌وه له گڕكانه‌كه له ناوچه كه‌ناراوه‌كان، به‌رپرسانی تانژونگ لیسونگ داوایان له خه‌ڵكی ناوچه‌كه كرد له كه‌ناراوه‌كان دووربكه‌ونه‌وه، هه‌روه‌ها داوایان له تیمه‌كانی گه‌ڕان و رزگاركردنیش كرد كه سه‌رقاڵی كارن ناوچه‌كه جێبهێڵن.
له كاتێكدا له ناوچه‌ی تانژونگ لیسونگ رێگه به رۆژنامه‌نووسان نه‌درا بچنه گوندێكه‌وه كه به هۆی تسونامییهكهوه زیانی گیانی لێكه‌وتبووه‌وه، تیمه‌كانی گه‌ڕان و رزگاركردن و یه‌كه‌یه‌كی سه‌ربازیی كه له ناوچه‌كه سه‌رقاڵی كاری رزگاركردنن ده‌ستیان به جێهێشتنی ناوچه‌كه كرد.
ئاژانسی کارەساتە نیشتمانییەکان لە ئیندۆنێزیا دوێنێ له روونكردنه‌وه‌یه‌كیدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه تا ئێستا به هۆی ئه‌و تسونامییه‌ی رۆژی شه‌ممه روویدا، 373 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و هه‌زار و 459 كه‌س برینداربوون و، 128ی دیكه‌ش بێ سه‌روشوێنن.