AA
26 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 26 ئەیلوول 2019
نیویۆرك - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه مه‌ترسی هه‌یه باكووری ئه‌فغانستان ببێته ناوه‌ندی تیرۆر.
له گوتارێكیدا كه له دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی پێشكه‌شیكرد، سێرگی لاڤرۆڤ باسی له كێشه‌ی تیرۆر له جیهاندا كرد.
له گوتاره‌كه‌یدا لاڤرۆڤ تیسكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانی داعش و ئه‌لقاعیده له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا به‌رده‌وامن له‌سه‌ر كاولكاریی و بڵاوكردنه‌وه نه‌هامه‌تی و رایگه‌یاند: ''وه‌ك ده‌ره‌نجامێكی كرده‌وه‌كانی تیرۆریستان، ره‌وشی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌تایبه‌تی سووریا و عێراق زۆر نیگه‌رانی به‌خشه و به‌رده‌وامیشه. ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆره‌ی له‌وێوه ده‌رده‌چێت به‌خێرای به كیشوه‌ری ئه‌فریقادا بڵاوبووه‌وه به‌تایبه‌تی به لیبیادا. ئاسیای ناوه‌ڕاست، باشوور و باشووری خۆرهه‌ڵاتی ئاسیا بووه‌ته شانۆی كرده تیرۆریستییه نامرۆڤانه‌كان''.
باسی له‌وه‌شكرد كه مه‌ترسی هه‌یه باكووری ئه‌فغانستان ببێته لانه‌ی تیرۆر و رایگه‌یاند: ''رێكخراوی په‌یماننامه‌ی ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی و رێكخراوی هاریكاری شانگاهای ده‌بێت تیشك بخه‌نه سه‌ر مه‌ترسییه‌كانی ئه‌فغانستان به ئاسیای ناوه‌ڕاستیشه‌وه. باكووری ئه‌فغانستان رووبه‌ڕووی مه‌ترسی ئه‌وه بووه‌ته‌وه كه ببێته ناوه‌ندی دیاری رێكخراوه تیرۆریستییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به رێبه‌رایه‌تی داعش''.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه پێویسته هاوكاریی ده‌ره‌كی گونجاو پێشكه‌ش به ئه‌فغانستان بكرێت به‌مه‌به‌ستی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر ئه‌و مه‌ترسی و ئاسته‌نگانه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، تا مه‌ترسی تیرۆر له‌و وڵاتانه‌دا له‌ناونه‌برێت، ناتوانرێت پلانه‌كانی پێشخستنی هاریكاریی ئابووریی له‌نێوان ئاسیای ناوه‌ڕاست و ئه‌فغانستاندا جێبه‌جێبكرێت''.