Zana Natık Kerem
14 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 14 تشرینی یەکەم 2020
هەولێر ــ AA
وەزیری دەرەوەی یۆنان، نیكۆس دیندیاس لە میانی سەردانەكەی بۆ بەغدا لەگەڵ هاوتا عێراقییەكەی، فوئاد حوسێن كۆبوویەوە.
دوای كۆبوونەوەكە، فوئاد حوسێن و نیكۆس دیندیاس كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیی هاوبەشیان ساز كرد.
وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن گوتی: "لە كۆبوونەوەكەماندا باسمان لە چۆنیەتی فراوانكردنی كاری كۆمپانیاكانی یۆنان لە عێراق كرد".
فوئاد حوسێن گوتیشی: "وەزیری دەرەوەی یۆنان لە سەردانەكەیدا بۆ بەغدا بە جیا لەگەڵ سەركۆماری عێراق و سەرۆكوەزیرانی عێراق كۆدەبێتەوە".
وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن راشیگەیاند كە گرنگە گرژییەكان لەڕێگەی گفتوگۆوە چارەسەر بكرێن و گوتی:
"عێراق لەسەر بنەمای یاسا نێودەوڵەتییەکان و رێزگرتن لە سەروەری وڵاتان و دەستوەرنەدان لە كاروباری ناوخۆ، باوەڕی بە گفتوگۆ هەیە".
لای خۆیەوە وەزیری دەرەوەی یۆنان، نیكۆس دیندیاس رایگەیاند كە خواستیان هەیە پەیوەندییەكانیان لەگەڵ عێراق فراوانتر بكەن و ئاماژەی بەوەیشدا كە لە كۆبوونەوەكەدا سەبارەت بە دۆسیەكانی پزیشكی و وزە گفتوگۆیان كردووە.
نیكۆس دیندیاس گوتیشی: "پاڵپشتی لە سەقامگیری عێراق دەكەین".