سياسەت, جيهان

كۆبوونەوەيەكى نوێ لەبارەى گەڕانەوەى ئەمريكا بۆ رێككەوتنى ئەتۆمى ئێران ئەنجامدەدرێت

ئەو ھێزە جیھانییانەی کە رێککەوتنی ئەتۆمییان لەگەڵ ئێران واژووکردووە، لەسەر بابەتی گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ نێو رێککەوتنەکە، سبەی لەگەڵ بەرپرسە ئێرانییەکان کۆدبنەوە.

Ömer Tuğrul Çam  | 02.04.2021 - نوێکردنەوە : 02.04.2021
كۆبوونەوەيەكى نوێ لەبارەى گەڕانەوەى ئەمريكا بۆ رێككەوتنى ئەتۆمى ئێران ئەنجامدەدرێت

Brussels

برۆکسل-AA

ئەو ھێزە جیھانییانەی کە رێککەوتنی ئەتۆمییان لەگەڵ ئێران واژووکردووە، لەسەر بابەتی گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ نێو رێککەوتنەکە، سبەی لەگەڵ بەرپرسە ئێرانییەکان کۆدبنەوە.

بەپێی ئەو راگه‌یه‌ندراوه‌ی کە لە لایه‌ن کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەورووپاوە بڵاوکراوەتەوە، کۆبوونەوەکەی لایەنەکانی نێو رێککەوتنی ئەتۆمی کە لەرێگەی ئۆنلاینەوە بەڕێوەدەچێت و لەجیاتی نوێنەری باڵای سیاسەتی پەیوەندییەکانی دەرەوە و ئاسایشی یەکێتی ئەورووپا، جێگری سکرتێری گشتیی پەیوەندییەکانی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا و بەڕێوەبەری سیاسی، ئێنریکی مۆرا سەرۆکایەتی کۆبوونەوەکە دەکات.

ھەریەک لە نوێنەرانی چین، فەڕەنسا، ئەڵمانیا، رووسیا و بەریتانیا لەگەڵ بەرپرسانی ئێران بەشداری کۆبوونەوەکە دەکەن.

لە میانی کۆبوونەوەکەدا، تاوتوێی ئەگەرەکانی گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ نێو رێککەوتنەکە و رێکارەکانی چۆنێتی جێبەجێکردنی تەواو و کاریگەری لەلایەن سەرجەم لایەنەکانەوە دەکرێت.

سەرۆکی پێشووی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ، لە ٨ی ئایاری ساڵی ٢٠١٨دا کشانەوەی وڵاتەکەی لە رێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران کە لە ساڵی ٢٠١٥ واژووکرابوو، راگەیاند. ھاوکات، جۆ بایدن کە لە دوای دۆناڵد ترەمب وەکو سەرۆکی ئەمریکا ھەڵبژێردرا، لە دوای دەستبەکاربوونی ئاماژەی بۆ گەڕانەوەی وڵاتەکەی بۆ رێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران دابوو.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın