Ali Mukarrem Garip
05 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 09 ئادار 2018
كه‌ركووك - AA
له گونده‌واره‌كانی شارۆچكه‌ی حه‌ویجه‌ی سه‌ر به پارێزگای كه‌ركووك، هەشت تیرۆریستی داعش كه په‌لاماری بنكه‌یه‌كی پۆلیسیان دابوو، كوژران.
قایمقامی حه‌ویجه، سه‌بهان جبوری له لێدوانێكدا بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو، رایگه‌یاند "هه‌شت چه‌كداری داعش كه له نزیك شاره‌دێی عه‌باسی سه‌ر به قەزای حه‌ویجه په‌لاماری بنكه‌یه‌كی پۆلیسیان دابوو، كوژراون".
سه‌بهان جبوری باسی له‌وه‌كرد كه هیچ زیانێك به هێزه‌كانی پۆلیس نه‌گه‌یشتووه و رایگه‌یاند "ده‌ستبه‌جێ له‌دوای په‌لاماری چه‌كداره‌كانی داعش كه له گونده‌واره‌كانی ناوچه‌كه خۆیان حه‌شارداوه، ئۆپه‌راسیۆنێك ده‌ستی پێكرد. پۆلیسی فیدراڵی، پۆلیسی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و حه‌شدی شه‌عبی به‌شدارییان له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا كردووه و ده‌مانه‌وێت پاشماوه‌كانی داعش له ناوچه‌كه له‌ناوبه‌رین".