Ali Mukarrem Garip,Hemın Othman Mohammed
02 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 04 مای,س 2017
كه‌ركووك - AA
له‌و ئۆپه‌راسیۆنانه‌ی له ماوه‌ی دوو مانگی رابردوودا له‌لایه‌ن ئاسایشی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه له كه‌ركووك ئه‌نجامدراوه، 90 گومانلێكراوی تیرۆر ده‌ستگیركراون، كه 29یان چه‌كداری داعش بوون.
گوته‌بێژی ئاسایشی پارتی دیموكراتی كوردستان، فه‌رهاد حه‌مه ئه‌مین، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: "له چه‌ند ئۆپه‌راسیۆنێكدا كه له‌ماوه‌ی دوو مانگی رابردوودا له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی جیاوازی ناوه‌ندی شاری كه‌ركووك ئه‌نجاممانداوه 90 گومانلێكراوی تیرۆرمان ده‌ستگیركردووه، كه 29یان چه‌كداری داعش بوون".
حه‌مه ئه‌مین باسی له‌وه كرد كه زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی ده‌ستگیركراون ئه‌وانه‌ن كه له ناوچه‌كانی داعشه‌وه دزه‌یان كردووه‌ته ناو كه‌ركووكه‌وه و، گوتی: "دهرمانخستووه كه 12 له‌و 29 چه‌كداره‌ی داعش ئه‌و چهكدارانهبوون كه له باشووری كه‌ركووك رووبه‌ڕووی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بوونه‌ته‌وه. 12ی دیكه‌یان له‌و كه‌سانه‌ن كه ساڵانێكه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه داواكراون، ئه‌وانی دیكه‌ش له‌و گومانلێكراوانهن كه به‌شداری كرده نایاساییه‌كانیان كردووه".
هه‌روه‌ها گوتیشی: "له‌و ئۆپه‌راسیۆنانه‌ی له ماوه‌ی دوو مانگی رابردوودا ئه‌نجاممانداوه 32 گومانلێكراوی تیرۆرمان ده‌ستگیركردووه كه به‌شداریان له زۆر كرده‌ی تیرۆریستی كردووه. له‌گه‌ڵ چوار گومان‌لێكراو به‌تۆمه‌تی دزی كردن، دوو گومان‌لێكراو به‌تۆمه‌تی رفاندنی خه‌ڵكی، سێ گومان‌لێكراو به تۆمه‌تی بازرگانی به‌مادده‌ی هۆشبه‌ر، گومانلێكراوێك به تۆمه‌تی گواستنه‌وه‌ی زانیاری بۆ داعش، 10 گومان‌لێكراو به‌تۆمه‌تی به‌شداری كردن له چه‌ند كرده‌یه‌كی تیرۆریستیی، گومانلێكراوێك كه به‌ناوی هێزه ئهمنتیهكانهوه پاره‌ی له خه‌ڵك وه‌رگرتووه، له‌گه‌ڵ شه‌ش كه‌سی داواكراو".