Mohammed Baqi Hussein
22 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 22 تشرینی یەکەم 2016
مۆسكۆ - AA
گوته‌بێژی كرملین، دیمیتری پێسكۆڤ:
- "پوتین و ئه‌ردۆغان متمانه‌یان له‌نێواندایه. هه‌ردوو سه‌رۆک بابه‌ته‌كانی ناوچه‌كه و په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كان پێكه‌وه تاوتوێ ده‌كه‌ن. ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی به‌رزیی ئاستی متمانه‌یه له‌نێوانیاندا".
- "رووخاندنی متمانه كارێكی ئاسانه، به‌ڵام بنیاتنانه‌وه‌ی كاتی ده‌وێت. سه‌رۆکی هه‌ردوو وڵات له‌وباره‌وه رۆڵی گرنگیان گێڕاوه."
گوته‌بێژی كرملین، دیمیتری پێسكۆڤ رایگه‌یاند کە سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمر پوتین و سه‌رۆكۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان هه‌ستیارترن بابه‌ته‌كانی ناوچه‌كه‌یان تاوتوێكردووه و ئه‌وه‌ش نیشانه‌ی ئاستی به‌رزی متمانه‌ی نێوان ئه‌و دوو سهرۆکەیه.
پێسكۆڤ له دیمانه‌یه‌كیدا له‌گەڵ كه‌ناڵی فەرمی Rossiya-24، له‌وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌وباره‌وه گوتی: "پوتین و ئه‌ردۆغان متمانه‌یان له‌نێواندایه. هه‌ردوو سه‌رۆک بابه‌ته‌كانی ناوچه‌كه و په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كان پێكه‌وه تاوتوێ ده‌كه‌ن. ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی به‌رزیی ئاستی متمانه‌یه له‌نێوانیاندا".
ناوبراو له‌وه‌ڵامی پرسیارێكیشدا له‌باره‌ی قۆناغی ئاساییبوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا و رووسیا گوتی: "رووخاندنی متمانه كارێكی ئاسانه، به‌ڵام بنیاتنانه‌وه‌ی كاتی ده‌وێت. سه‌رۆکی هه‌ردوو وڵات له‌وباره‌وه رۆڵی گرنگیان گێڕاوه".