كاردانه‌وه‌ی چین دژی سزا سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا
- باڵیۆزی ئه‌مریكا له په‌كین پایته‌ختی چین، تێری براندستاد له‌باره‌ی بڕیاری ئه‌مریكا بۆ سەپاندنی گه‌مارۆی سه‌ربازی بۆ سه‌ر چین، بانگهێشتی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته كراوه.
Beijing
په‌كین - AA
باڵیۆزی ئه‌مریكا له په‌كین پایته‌ختی چین، تێری براندستاد له‌باره‌ی بڕیاری ئه‌مریكا بۆ سەپاندنی گه‌مارۆی سه‌ربازی بۆ سه‌ر چین، بانگهێشتی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته كراوه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه، جینگ زیگوانگ له چاوپێكه‌وتنیدا له‌گه‌ڵ باڵێۆز تێری براندستاد له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه، پڕۆتێستۆكردنی بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مریكای بۆ سەپاندنی گه‌مارۆی سه‌ربازی له لایه‌ن وڵاته‌كه‌یه‌وه پێڕاگه‌یاندووه.
جینگ له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا رایگه‌یاندووه، په‌یوه‌ندییه سه‌ربازییه‌كانی چین-رووسیا په‌یوه‌ندیی ئاسایی دوو وڵاتی سه‌ربه‌خۆن و ئه‌مریكا هیچ مافێكی نییه ده‌ستوه‌ربداته ئه‌و بابه‌ته.
جینگ هه‌روه‌ها به براندستادی راگه‌یاندووه، بڕیاری سەپاندنی گه‌مارۆی سه‌ربازی له لایه‌ن ئه‌مریكاوه زیانی جیددی به په‌یوه‌ندییه‌كانی سوپای هه‌ردوو وڵات ده‌گه‌یه‌نێت و كاریگه‌ریی جیددی ده‌كاته سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی چین-ئه‌مریكا له بابه‌ته نێوده‌وڵه‌تی و ناوچه‌ییه‌كاندا و دووپاتیكرده‌وه، حكوومه‌تی په‌كین رێوشوێنی پێویست بۆ پارێزگاریكردن له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ده‌گرێته‌به‌ر.
ناوبراو راشیگه‌یاند، چین بانگه‌واز له ئه‌مریكا ده‌كات به‌خێرایی له‌و بڕیاره پاشگه‌زببێته‌وه و ئه‌و به‌ناو سزایانه هه‌ڵبگرێت، به پێچه‌وانه‌وه ئه‌مریكا به‌رپرسیاره له سه‌رجه‌م ده‌ره‌نجامه‌كانی ئه‌م دۆخه.
له لایه‌كی دیكه‌وه گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی چین، ڤو چیێن له روونكردنه‌وه‌یه‌كیدا له‌باره‌ی سەپاندنی گه‌مارۆی سه‌ربازییه‌وه گوتی: "سوپای چین زۆر تووڕه‌یه له‌م بڕیاره و به‌دڵنیاییه‌وه دژی ده‌وه‌ستێته‌وه".
ڤو هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مریكا به‌ئاشكرا یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان پێشێل ده‌كات.
ناوبرا هۆشداریی دا ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا له بڕیاره‌كه پاشگه‌زنه‌بێته‌وه، پێویسته ده‌ره‌نجامه‌كانی قبووڵ بكات.
رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، بڕیاری سزادانی به‌رپرسانی به‌شی په‌ره‌پێدانی كه‌ره‌سته و پێداویستیی به‌رگریی چینی راگه‌یاند كه 10 فڕۆكه‌ی سه‌ربازیی جۆری Sukhoi SU-35 و سیستمی به‌رگریی ئاسمانیی S-400یان له رووسیا كڕیوه.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن