پۆمپیۆ و بارزانی باس لە بارودۆخی عێراق دهكهن
- ئێوارهى دوێنێ شهممه، وهزیری دهرهوهى ویلایهته یهكگرتووهكانی ئهمهریكا، مایك پۆمپیۆ پهیوهندییهكی تهلهفۆنیی لهگهڵ سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانى پێگهیشت .
Arbil
ھەولێر - AA
پۆمپیۆ و بارزانی باسیان لەوەکردووە کە قۆناغی داھاتووی عێراق قۆناغی سەقامگیریی سیاسی و ئەمنی بێت.
سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، مایک پۆمپیۆوە پێگەیشتووە و تاوتوێی چەند پرسێکیان لەو پەیوەندییەدا کردووە وەک ئەوەی لە راگەیەندراوێکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستاندا ھاتووە.
بەپێی راگەیەندراوەکەی حکوومەتی ھەرێم لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، نێچیرڤان بارزانی و مایک پۆمپیۆ تاوتوێی دوایین پێشھاتەکانی دۆخی سیاسی و ئایندەی پرۆسەی سیاسیی عێراقیان کردووە و تیشکیان خستووەتە سەر ھەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و ھەوڵەکان بۆ ھەڵبژاردنی سەرکۆمار و کابینەی نوێی حکوومەتی داھاتووی عێراق.
ھەر لەو راگەیەندراوەدا کە ئەمڕۆ یەکشەممە بڵاوکراوەتەوە ئەوە ھاتووە "ھەردوولا جەختیان لە چڕکردەوەی ھەوڵەکان بۆ سەرخستن و بەرەوپێشبردنی پرۆسەی سیاسی لە عێراق کردەوە و ھیوایان خواستووە کە قۆناغی داھاتووی عێراق، قۆناغی سەقامگیریی سیاسی و ئەمنی بێت و حکوومەت و دەسەڵاتی داھاتووی عێراق رەنگدانەوەی خواست و مافەکانی ھەموو پێکھاتە عێراقییەکان بێت. مایک پۆمپیۆ ئاماژەی بە گرنگیی رۆڵی کارا و بەرچاوی ھەرێمی کوردستان لە بەشداریی پرۆسەی سیاسیی عێراق و پێکھێنانی ھەرسێ سەرۆکایەتییەکانی وڵاتدا کرد".
ھاوکات تاوتوێکردنی پەیوەندییەکانی ئەمەریکا لەگەڵ عێراق و ھەرێمی کوردستان و دوایین پێشھات و پەرەسەندنەکانی عێراق و ناوچەکە بەگشتی، بەشێکی دیکەی پەیوەندییەکەی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، مایک پۆمپیۆ بوو لەگەڵ سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن