سياسەت, جيهان

قەیرانی سەرۆکایەتی لە کۆمکاری عەرەبی

دوای ئەوەی فەڵەستین لە سەرۆکایەتیکردنی کۆمکاری عەرەبی کشایەوە و بەدوایدا پێنج وڵاتی دیکەش گرتنەدەستی ئەو پۆستەیان رەتکردەوە، لەئێستادا کۆمکاری عەرەبی بەدوای وڵاتێکدا دەگەڕێت کە ببێتە سەرۆکی ئەم خولە.

Safiye Karabacak  | 12.10.2020 - نوێکردنەوە : 13.10.2020
قەیرانی سەرۆکایەتی لە کۆمکاری عەرەبی

Istanbul

ئیستانبوڵ-AA

کۆمکاری عەرەبی کە لە ساڵی ١٩٤٥وە دامەزراوە لەئێستادا، دووچاری قەیرانی سەرۆکایەتی بووە.

ئەمەش دوای ئەوە هات کە یەکێتییەکە رەشنووسێکی تایبەت بە ئیدانەکردنی رێککەوتننامەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئیسرائیل و ئیمارات-ی رەتکردەوە و بەمهۆیەوە لە ٢٢ی ئەیلوولدا، فەڵەستین دەستبەرداری پۆستی سەرۆکی کۆمکاری عەرەبی بوو.

بەگوێرەی پەیڕەوی ناوخۆ، ئەو وڵاتەی سەرۆکایەتی یەکێتییەکە دەکات بەپێی ریزبەندی پیتەکان هەڵدەبژێردرێت.

دوای کشانەوەی فەڵەستین هەریەکە لە وڵاتانی کوێت، قەتەر، دوورگەکانی کۆمۆرۆ، لوبنان و لیبیا پۆستی سەرۆکی کۆمکاری عەرەبی-یان رەتکردەوە.

ئەمەش یەکەمجارە لە مێژووی یەکێتییەکەدا، شەش وڵات پێکەوە وەرگرتنی پۆستی سەرۆک رەتبکەنەوە.

ئامانج لە دامەزراندنی کۆمکاری عەرەبی رێکخستنی پەیوەندییە ئابووری، فەرهەنگی، سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانی نێوان وڵاتانی عەرەب بوو، بەڵام بەردەوام بەهۆی ناچالاکییەوە، رووبەڕووی رەخنە دەبێتەوە.

بەڕای چاودێران زۆرینەی بڕیارەکانی یەکێتییەکە کە ٢٢ وڵات تیایدا ئەندامن تەنها لەسەر کاغەز ماوەتەوە و هیچ کارێکی پێنەکراوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın