Zana Natık Kerem
12 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 12 تشرینی یەکەم 2020
هەولێر ــ AA
دانیشتنی ژمارە (١١)ی ئاسایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە سەرۆكایەتی جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران، حەسەن كەعبی دەستی پێكرد كە چاوەڕوان دەكرێت لە میانیدا ماددەی ١٥ لە یاسای هەڵبژاردنەكان تایبەت بە بازنەکانی هەڵبژاردن یەكلایی بكرێتەوە.
ئاژانسی هەواڵیی فەرمی عێراق پشت بەستن بە راگەیەندراوێكی نووسینگەی راگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاوی كردەوە كە جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران، حەسەن كەعبی كارەكانی دانیشتنەكەی كردووەتەوە.
لە راگەیەندراوێكدا ئاماژە بەو یاسایانە نەدراوە كە لە دانیشتنەكەی ئەمڕۆدا، گفتوگۆیان لەبارەوە دەكرێت.
بەڵام چاوەڕوان دەكرێت لە میانی دانیشتنەكەدا، ماددەی ١٥ لە یاسای هەڵبژاردنەكان تایبەت بە بازنەکانی هەڵبژاردن یەكلایی بكرێتەوە.