Said İbicioğlu
16 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 16 ئەیلوول 2020
رامەڵڵا - AA
ئیدارەی فەڵەستين، سەبارەت بە واژووكردنى رێككەوتننامەى ئاساييكردنەوەى پەيوەندييەكانى نێوان ئيسرائيل لەگەڵ ئيمارات و بەحرێن، كە ئەمڕۆ لە كۆشكى سپى و بە ئامادەبوونى سەرۆكى ئەمريكا، دۆناڵد ترەمپ بەڕێوەچوو، رايگەياند، "ئەوەى لە كۆشكى سپى روويدا، ئاشتى بۆ ناوچەكە دەستەبەر ناكات".
لەو راگەیەندراوەی كە لە سەرۆكايەتى دەوڵەتى فەڵەستينەوە بڵاوكراوەتەوە هاتووە: "ئەمريكا و دەسەڵاتى داگيركەرى ئيسرائيل، تاكو دان بە مافى خەڵكى فەڵەستين نەنێن بۆ دروستكردنى دەوڵەتێكى سەربەخۆ كە پايتەختەكەى رۆژهەڵاتى قودس بێت و بە گوێرەى سنوورەكانى ٤ى حوزەيرانى ١٩٦٧ بێت و چارەسەرى كێشەى پەنابەرانى فەڵەستين بە گوێرەى ماددەى ژمارە ١٩٤، ئەوانەى لە كۆشكى سپى روويانداوە ئاشتى ناهێنێت. دەسەڵاتى قسەكردنمان بە ناو خەڵكى فەڵەستين و رێكخراوى رزگاريخوازى فەڵەستين كە تاكە نوێنەرى شەرعيى خەڵكى فەڵەستينە بە كەس نەداوە و نايدەين".
هەروەها لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، "كێشەى سەرەكى لە نێوان ئيدارەى ئيسرائيلى داگيركەر و ئەو وڵاتانە نييە كە رێككەوتنيان واژووكردووە، كێشەى سەرەكى لە نێوان خەڵكى فەڵەستينى داگيركراوە كە ئازار دەچێژن".